لە ئیدارەی راپەرین، شەش کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە درێژەی کارو چالاکییە بەردەوامەکان بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانی و بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ شەش تۆمەتباریان دەستگیر کرد.
راشگەیەندراوە، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەش لەسەر بڕیاری دادوەر و دوای وەرگرتنی زانیاری ورد بوە کە دەرکەوت (2 کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) یان پێ بووە.