شکانی بۆڕییەکی نەوت لە کەرکوک بەشێک لە ئاوی باشووری شارەکە پیس دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شکانی بۆڕییەکی نەوت لە کەرکوک بەشێک لە ئاوی باشووری شارەکە پیس دەکات

شکانی بۆڕییەکی نەوت لە کەرکوک بەشێک لە ئاوی باشووری شارەکە پیس دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شکانی بۆڕییەکی نەوت لە کەرکوک بەشێک لە ئاوی باشووری شارەکە پیس دەکات
0

لایک

بەهۆی شکانی بۆرییەکی نەوتەوە، ئاوی بەشێک لە ناوچەکانی باشووری کەرکوک پیس بووە، ئەمیش بەهۆی تێکەڵبوونی نەوتی خاو لەگەڵ ئاوی خواردنەوە.

لە سنووری مەکتەب خالید بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی نەوتی خاوی کۆمپانیای نەوتی باکوور لەسەر پرۆژەی ئاودێریی کەرکوک شکاوە، ماوەی سێ رۆژ لەوێوە نەوت دەڕژێتە نێو ئاوەکەوە. بەو هۆیەوە لە مەکتەب خالیدەوە تاکو ناوچەکانی باشووری کەرکوک لە سنووری رەشاد و بەشیر و تازە و لەوێشەوە بەرەو داقووق و خورماتوو، ئاوەکە پیس بووە.

جێی باسە، لە بەشێکی ئەو ناوچانە بۆ ئاوی خواردنەوە تاکو چارەسەری کێشەکە دەکرێت، پشت بە ئاوی بیر دەبەسترێت، بەڵام هەرچی جووتیارانی سنوورەکەن، هیچ رێگەچارەیەکیان نییە جگە لە چاوەڕوانی.