شای ئوردن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تاوتوێی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد
شاری ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی تاوتوێی هاریكاریی ئابووریی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسه ناوچه‌ییه‌كانیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی فه‌رمیی هه‌واڵیی ئوردندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له عه‌ممانه، له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م و شازاده‌ی جێ‌نشین، حسێنه‌وه پێشوازیی لێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن دیوانی شاهانه‌ی ئوردنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، عه‌بدوڵڵای دووه‌م له كۆشكی به‌سمان زاهیر له عه‌ممانی پایته‌خت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌ته‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌هێزكردنی هاریكارییه ئابوورییه‌كان و بابه‌تی ته‌واوكردنی پرۆژه هاوبه‌شه‌كان تاوتوێكراون.
هاوكات باسی هه‌ماهه‌نگی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌نێوان ئوردن و عێراق و پێشهاته ناوچه‌ییه‌كان له‌نێویشیاندا پرسی فه‌ڵه‌ستین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه.
عه‌بدوڵڵای دووه‌م جه‌ختی له گرنگی درێژه‌دان به په‌یوه‌ندیی سێقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ میسردا، كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مه نموونه‌ی هه‌ماهه‌نگییه له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسایشی عێراق یه‌كێكه له پایه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د شیاع سوودانی باسی له‌وه كردووه كه گرنگی به دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئوردندا، ده‌ده‌ن.
به‌م سه‌ردانه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی كه له 28ی تشرینی یه‌كه‌مدا وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵبژێردرا، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئوردن ئه‌نجامدا.