شانەی راگەیاندنی ئەمنیی: دوو تیرۆریست لە سنووری کەرکوک کوژران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شانەی راگەیاندنی ئەمنیی: دوو تیرۆریست لە سنووری کەرکوک کوژران

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی: دوو تیرۆریست لە سنووری کەرکوک کوژران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی: دوو تیرۆریست لە سنووری کەرکوک کوژران
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە 21-01-2023، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ئاماژەی بە کوژرانی دوو تیرۆریست کرد لە پارێزگای کەرکوک

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوام لە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، تواندرا لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا دوو تیرۆریست لە باکووری قەزای دوزخورماتوو بکرێنە ئامانج”.

ئەوەش هاتووە، “تائێستا پاڵەوانانی سوپا بە فرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ناوچەکانی دەوروبەری ئەو شوێنە بڵاوەیان پێکراوە و لە راماڵینی تیرۆریستان بەردەوامن”.

شایەنی باسە، ئۆپەراسیۆنەکە لەرێگەی فڕۆکەی F_16 ئەنجامدراوە و چەندین حەشارگەی تیرۆریستانیش تیایدا کراوەتە ئامانج.