شانەی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی پێنج کەسی راگەیاند کە بە ترسناکترین ناوی بردوون و ماوەیەکی زۆرە لەلایەن دادگاوە داواکراون.
ئەمرۆ یەکشەممە، شانەی ئەمنی عێڕاق بڵاویکردووەتەوە، بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری راست و دروست، لەهەڵمەتێکی مەیدانیدا، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لەپارێزگای میسان توانیان چوار کەس بە تۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر و هێرشی چەکداری بۆسەر کۆمپانیاکانی نەوت جگە لەکاری تەزویر و کوشتنی بەمەبەست دەستگیربکەن.
ئەوەشهاتووە، لەهەڵمەتێکی هاوشێوەدا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا کە دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر جۆری کریستاڵی پێبووە.
هاوکات، تۆمەتبارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.