شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە بەغدادە

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگی ئەمنیی سەردانی بەغداد دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2023، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق چوونەتە بەغداد بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکان، لەمبارەیەوە حیکمەت گەودا، بڕیاردەری لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی ئەنجومەنی خۆجێیی پەرلەمانی کوردستان - عێراق بە میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، "لە بەغداد لەگەڵ لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ئەمنی".

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان وتی، "باس لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەن، بەردەوامی تۆپباران و بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکە دەبێت لەو پرسە ئەمنییانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "رەوشی ئەمنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چۆنییەتی زیاترکردنی هەماهەنگی لەنێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێ دەکرێت، بەتایبەتی پرسی ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و تیرۆریستانی داعش و گرووپە چەکدارەکان تیایدا چاڵاکن".