شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبنەوە

شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبنەوە

شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و کێشە و گرفتە تەندروستییەکان، دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبنەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و کێشە و گرفتە تەندروستییەکان، دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ تاوتوێ دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەنێوان د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. هانی عوقابی، وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بەوەکالەت گفتوگۆ کراوە لەسەر کاروبارەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و هەماهەنگیکردنی زیاتر.

ئەوەش هاتووە، لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، شاندێکی وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق و بەرپرسانی پەیوەندار و سەردانەکانیان بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندار بکەن بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە هەڵپەسێردراوەکان.