شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گەیشتە ھەولێر
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گەیشتە ھەولێر

شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گەیشتە ھەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گەیشتە ھەولێر
0

لایک

شاندێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سێلیست واڵەندەر گەیشتە ھەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، شاندێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سێلیست واڵەندەر گەیشتە ھەولێر.

شاندەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێم ، مەسرور بارزانی پێشوازی لێ کرا.

پێشتر نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکا دەکات بەسەرۆکایەتیی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سێلیست واڵەندەر.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی ئەجندای سەردانی شاندەکەی وەزارەتی ئەمریکا بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی میدیا خۆجێیەکان چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بکات و لە میانیدا لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ھەردوولادا لە بواری ئەمنیی و سەربازییدا واژوو بکرێت.