شاندێکی باڵای عێراقی تایبەت بە پرسی دۆلار سەردانی واشنتۆن دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی باڵای عێراقی تایبەت بە پرسی دۆلار سەردانی واشنتۆن دەکات

شاندێکی باڵای عێراقی تایبەت بە پرسی دۆلار سەردانی واشنتۆن دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
شاندێکی باڵای عێراقی تایبەت بە پرسی دۆلار سەردانی واشنتۆن دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشممە، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کە هێزێکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە رایگەیاند، بەم نزیکانە شاندێکی عێراقی بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق سەردانی واشنتۆن دەکات.

عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئاماژەی بەوەکرد، “لەم چەند رۆژەی داهاتوودا شاندێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی ناوەندی سەردانی ئەمریکا دەکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا و رەخساندنی هەلێکی گونجاوی کاتی بۆ ئەوەی بانکە عێراقییەکان بتوانن لەگەڵ سیستمی بانکی نوێدا بگونجێن و مامەڵە بکەن”.

دیفاعی وتیشی، “کێشەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پارە شوشتن و قاچاخچێتی دراو بە لێدانی قەڵەم ناکرێت، بەڵکو پێویستی بە بڕیار و جێبەجێکردن هەیە، ئێمە پشتگیری و پشتیوانی لە شەڕی دژی گەندەڵی و کۆتایی هێنانی بەقاچاغبردنی دراو لە عێراق دەکەین، بەڵام دەبێت ماوەیەکی گونجاو هەبێت بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ئەو رێوشوێنانە بکات”.

ئەمەش دوای ئەوەهات کە ئالینا رۆمانیسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند؛ ئەمەریکا هیچ ئاستێکی بۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دەستنیشان نەکردووە.