شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە

شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 11-04-2022، وەزارەتى نەوتى عێراق لەگەڵ شاندێکى باڵاى هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى میکانیزم و پێوەرى نوێ لە بەڕێوەبردنى دۆسییەی پیشەسازیى نەوت لە هەرێم.

لەو بارەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانى ئەو وەزارەتە و شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێم ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنى جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگەى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسێیەى نەوتى هەرێم.

وەزارەتى نەوتی عێراق ئاماژەى بەوەشداوە کە لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم گفتوگۆ دەکەن بۆ رێککەوتن لەبارەى میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەی پیشەسازیى نەوت لە هەرێم لەپێناو “هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت”.

شایەنی باسە، لە 15ـى شوباتى 2022، دادگەی باڵاى فیدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازى ساڵى 2007ى هەرێمى بە نادەستووری لەقەڵەمدا و داوایکرد بەرهەمەکانى نەوتى رادەستى بەغداد بکرێت.