ئەمڕۆ چوارشەممە 13-07-2022، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، شاندێكی باڵای ئه‌منی عێراق گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆببنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی عێراقی (واع) بڵاویكرده‌وه، فه‌ریق روكن حامید عه‌بدولمه‌قسود، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به یاوه‌ری فه‌ریق روكن قاسم محه‌مه‌دی، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی و ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر(ئەربیل).
ئەوەش هاتووە، ئامانجی سه‌ردانی شانده ئه‌منییه باڵاكه‌ی عێراق، كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پێشمه‌رگه، بۆ تاووتوێكردنی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ هه‌ردوولا گرنگن و پێویستی به ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌منی هه‌یه.