شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی گەیشتە قەزای شنگال
به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپاسالار و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شەکانی عێراق گه‌یشتنه قەزای شنگال بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سوپای عێراق كه چه‌ند رۆژێكه پێشڕه‌ویان بۆ كردووه، ئه‌وه‌ش دوای رۆژێک دێت له پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌به‌شه.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا ڕوکن عەبدولئەمیر شەمەری و فەرماندەی ئەرکانی سوپا گه‌یشته شنگال به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق كه چه‌ند رۆژێكه به‌ره‌و قه‌زاكه پێشڕه‌ویان پێكراوه.
سه‌ردانی شانده باڵاكه‌ی سوپای عێراق له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشەدا لە شنگال دروستبووه.