شاندی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات و لە دەستپێکیشدا سەردانی یەکگتووی ئیسلامی کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات و لە دەستپێکیشدا سەردانی یەکگتووی ئیسلامی کرد

شاندی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات و لە دەستپێکیشدا سەردانی یەکگتووی ئیسلامی کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
شاندی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات و لە دەستپێکیشدا سەردانی یەکگتووی ئیسلامی کرد
0

لایک

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان گەیشتە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی لە هەولێر(ئەربیل) و بڕیارە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆببنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2022، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و لەلایەن سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی پارتی لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە پێکهاتوون کە فازڵ میرانی، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی سەرۆکایەتی دەکات و هەریەک لە هۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد و جەعفەر ئیمینکی یاوەریی دەکەن.

رۆژی سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2022، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، “لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی و کۆنگرەی 14 بڕیارمانداوە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان هەڵبدەینەوە و بەم نزیکانە دەست دەکەین بە سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان”.

تایبەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئامادەن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و هەموو ئەو لایەنانەی وەڵامی داواکەیان دەدەنەوە، کۆببنەوە.