شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حەشدی شەعبی کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حەشدی شەعبی کۆبووەوە

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حەشدی شەعبی کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حەشدی شەعبی کۆبووەوە
0

لایک

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە سەرپەرشتی هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لە بەغدادە، لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی فالح فەیاز ئاماژەی بەوە دا کە هەردوولا ئاماژەیان بە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند کرد و جەختیان لە بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە دا.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی کرا بەتایبەتی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاریی ئاڵوگۆری زانیاری ئەمنی.