کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی.

دوای گەیشتنی شاندی پارتی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە بکەن کە بوونەتە هۆی ناکۆکی نێوان هەردوولا.

شاندی پارتی پێکهاتوون لە جەعفەر ئیمینکی، مەحمود محەممەد، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن، هێمن هەورامی و ئومێد سەباح.

هاوکات، شاندی یەکێتی لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت، ئاسۆ مامەند، ئەحمەد عەسکەری، دارا رەشید و ئەمین بابە شێخ پێکهاتووە.