شاندی دانوستانکاری رووسیا گەیشتە ئیستانبوڵ

فڕۆکەی شاندی رووسیا بۆ دانوستانەکانی مۆسکۆ - کیێڤ گەیشتە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیستانبوڵ.

لەمیانی بەڕێوەچوونی دانوستانە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە سازان لەسەر کێشەکانی نێوان رووسیا- ئۆکرانیا، بڕیارە هەریەک لە شاندە دانوستانکارەکانی هەردوو وڵات لە تورکیا بەیەک بگەن.

شاندی یەکەمی(رووسیا) دانوستانکاری نێوان رووسیا- ئۆکرانیا کە بڕیارە لە 28-30ـی ئادار دانوستان لەنێوانیاندا بەڕێوەبچێت، گەیشتنە تورکیا.