شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبووەوە و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 تاوتوێكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتۆگۆ لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 کراوه و جەخت لەسەر بەردەوامی کاری لێژنەی هونەری نێوان هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە کراوه‌ته‌وه.
جێی باسە، دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، ئەمە جاری دووەمە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم، پرسی بودجە، ماددەی 140 و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ سەردانی بەغداد دەکات.