شارەوانی بنەسڵاوە لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان
شاره‌وانی بنه‌سڵاوه به‌هۆی مه‌ترسی دروستبوونی لافاو هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و داوای لێ كردن له كه‌ندی بنه‌سڵاوه دوور بكه‌ونه‌وه.
شاره‌وانی بنه‌سڵاوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "داوا له هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه له كه‌ندی بنه‌سڵاوه دوور بكه‌ونه‌وه".
هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌شی ئاشكرا كردووە و رایگه‌یاندووە، "پێشبینی بارانی به‌خوڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی كه‌نده‌كه هه‌یه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كه‌شناسی پێشبینی كردووه له ئەمشه‌و پێنجشه‌مه‌وه شه‌پۆڵێكی بارانی به‌خوڕ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر(ئەربیل) بگرێته‌وه و تا رۆژی شه‌ممە به‌رده‌وامی هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی كراوه 100 بۆ 200 ملیمه‌تر باران ببارێت و ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره و ئه‌گه‌ری دروستبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.