شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین روولە هەرێمی کوردستان دەکات

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی دواین گۆڕانكاری نەخشەكانی كەشوهەوا، سەرەتای مانگی ئایندە ئەگەری هاتنی یەكەم شەپۆلی باراناوی سەرتاسەری هەیە كە بەشێوەیەكی زۆرباش بۆ سەرجەم ناوچەكان دەركەوتووە.

دەشڵێت، "ئەم هەفتەیە بەگشتی كەشوهەوا بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە و لە رۆژی هەینی 25ـی مانگ بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەم ماوەیەدا هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست و شەپۆلێكی ناسەقامگیری بارانبارین و هەورە تریشقە دەستپێدەكاتەوە لەگەڵ چاڵاكبوونی خێرایی با".

ئەوەش ئاشکرا دەکات، "لە كاتی نزیک و روونبوونەوەی دۆخەكە، زانیاری زیاترمان لەبارەی ئەم شەپۆلەوە ئەبێت".