شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ ئەفسەرێک سزا نادرێت و کێشەکانیان کۆتایی هات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ ئەفسەرێک سزا نادرێت و کێشەکانیان کۆتایی هات

شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ ئەفسەرێک سزا نادرێت و کێشەکانیان کۆتایی هات

ئەمڕۆ دادگای كەركوک 54 ئەفسەر و كارمەندی پۆلیسی كەركوک بانگهێشتی دادگا كرد لە سەر ئەوەی لە ساڵی2017 بەشداری ریفراندۆمیان كردبوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ ئەفسەرێک سزا نادرێت و کێشەکانیان کۆتایی هات
0

لایک

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای كەركوک 54 ئەفسەر و كارمەندی پۆلیسی كەركوک بانگهێشتی دادگا كرد لە سەر ئەوەی لە ساڵی2017 بەشداری ریفراندۆمیان كردبوو.

لەوبارەیەوە دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، بۆ كێشەی ئەو ئەفسەرو كارمەندانەی بەشداری ریفراندۆمیان كردبوو بەیەكجاری كۆتایی پێبێت، لێژنەیەكمان رەوانەی كەركوک كرد و بەیەكجاری دۆسییەكانیان داخراو بێتاوان لەقەڵەم دران، هەر ئەفسەرێک ماوەو كێشەی هەیە تا 3 كاتژمێری تر دەتوانن سەردانی ئەو لێژنەیە بكەن.

وتیشی، رێگە نادەین هیچ ئەفسەرێک سزا بدریت لەسەر کێشەی سیاسی یان نەتەوەیی، بەپێچەوانەوە ئەوەی تێوەگلابێت لەبابەتی گەندەلی و تاوانی تر هیچ پشت گیرییەکی ناکەین و رێگە دەدەین دادگا رێکاری یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر.