سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین: دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان جێگەی نیگەرانییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین: دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان جێگەی نیگەرانییە

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین: دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان جێگەی نیگەرانییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین: دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان جێگەی نیگەرانییە
0

لایک

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، پێویستە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەیەکی کەمدا دیاریبکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی ئەیلوولی 2022، سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای حیزبەکەی راگەیاند، “ئامانجەكان بۆ ئەوە دەچن هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوادەخرێت، كە ئەوەش جێگەی نیگەرانیە، بەڵام پێویستە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەپێناو شكۆی هەرێمی کوردستاندا لەڕووی نێودەوڵەتییەوە، رێگری بكەن لەوەی ئەو دواكەوتنە كاتێكی زۆر نەخایەنێت و لە ماوەیەكی كەمدا كاتی رۆژی هەڵبژاردن دیاریبكرێت”.

ناوبراو باسی لەوەشکردووە، کە چارەسەرنەبوونی دوو ئیدارەیی، كاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبووە، بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی، ئەوەشی وت، “جێی داخە پاش دەیان ساڵ لە ناكۆكی نەتوانراوە چارەسەرێكی ریشەیی بۆ ناكۆكییەكان لەنێوان لایەنەكان بدۆزرێتەوە، كە هاووڵاتیان نەبنە سووتەمەنی”.

لە چەند مانگی رابردووشدا، بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و دیارکردنی کاتی هەڵبژاردن، چەند جارێک کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا جارێکی دیکە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بۆ دیارکردنی وادەی هەڵبژاردن.