سەلاحەددین.. لەئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش شەش پۆلیس کوژران

لەمیانی هێرشێکی چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین شەش پۆلیسی فیدراڵی کوژران، شاندێکی باڵای سەربازی لە بەغداوە گەیشتە ناوچەکە و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش دەڵێت: "ئەو هێرشە بەبێ سزای بەپەلە بەسەر تیرۆریستان تێناپەڕێت".

ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە 20-07-2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ئاماژەی بەوەدا، شەوی رابردوو لە ناوچەی متێبیجە لە پارێزگای سەلاحەددین، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدراڵی و شەش پۆلیسی فیدراڵی کوژران و حەت پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.

دوای رووداوەکە فڕۆکەی سوپای عێراقی دەستیکردووە بە گەڕان و پشکنینی فراوان بەمەبەستی بەدواداچووان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە، کە لە ئەمساڵدا خوێناوترین هێرش بووە لەو ناوچەیەدا.