لە سەروبەندی دەستپێکردنی قەیرانی نێو ماڵی شیعی لە عێراق، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەکخراوە و پرۆسەی سیاسی عێراق هەڵپەسێردراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لایەنگرانی سەدر تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناوچەی سەوز لەژێر دەستیانە کە خاڵی بەریوەبردنی رۆسەی سیاسی عێراق.
تاوەکو ئەمڕۆ سێ دەستپێشخەری خراوەتەڕوو لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسیەکان، یەکەمیان هی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقە و ئاماژەی بەوەکردبوو کە لایەنە سیاسییەکان بێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەولێر دەست بە دیالۆگی نێوانیان بکەن.
دەستپێشخەریی دووەم لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ەوە راگەیەندرابوو و تێیدا هاتبوو کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانیدا کۆببنەوە و چارەسەری سەرجەم کێشەکان بکرێت.
دەستپێشخەری سێیەم لەلایەن جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گەڵاڵەکراوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە پێویستە کۆنگرەیەکی دیالۆگ ببەسترێت بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان.
سەرەڕای هەبوونی هەموو ئەو دەستپێشخەرییەکان، تا ئێستا هیج ئاماژەیەک نییە لەبارەی نزیکبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر.