سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە

شوبات 2, 2023 16:36
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
0

لایک

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و تۆماری دەنگدەرانیش پاکبکرێتەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە بەغداد لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە. لەو دیدارەدا دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر(ئەربیل) و بەغداد کرایەوە.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی دا هاتووە، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حیزبەکەی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، دەستپێکی قۆناخێکی نوێی سیاسی و، رایگەیاند، “خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکی ناکۆکییەکانن و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە بهێنرێت. دەبێت رێککەوتنێکی یەکجارەکی بکرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ کێشەکان بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوە بێت”.

لەبارەی دۆخی هەرێمەوە وتی، “ئامانجی ئێمە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان، هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵک لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە”.

بڕیاربوو رۆژی شەممە 04-02-2023، یەکێتی و پارتی لە هەولێر بۆ جاری دووەم کۆببنەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن یەکێتییەوە “دواخراوە”.