سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا کۆچی دوایی کرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمپانیای تۆیۆتا رایگه‌یاند، شۆیچیرۆ تۆیۆدای، سه‌رۆكی فه‌خری ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمپانیاكه‌یان و دامه‌زرێنه‌ری هێمای كۆمپانیای لێكزس، دوای چه‌ندین ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
شۆیچیرۆ تۆیۆدا كوڕی كیچیرۆ تۆیۆدا دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرس و باوكی ئاكیۆ تۆیۆدا سه‌رۆكی پێشووی كۆمپانیاكه بوو، هه‌روه‌ها شۆیچیرۆ تۆیۆدا دامه‌زرێنه‌ری هێمای لێكزس بوو، یه‌كه‌م كه‌سیش بوو په‌ره‌پێدانی له یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی جیهان له‌جۆری پرایس ئه‌نجامدا.
شۆیچیرۆ تۆیۆدا له ساڵی 1952 ده‌ستی به كاره‌كانی له كۆمپانیای تۆیۆتا كرد، له ماوه‌ی 10 ساڵدا گه‌یشته پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی، پاشان پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه له ساڵی 1972، پاشان پۆستی سه‌رۆكی به‌شی ماركێتینگ له ساڵی 1981 و دواتریش پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ی وه‌رگرت.
شۆیچیرۆ تۆیۆدا رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له فراوانكردنی ماركه‌ی لێكسزی لوكس له بازاڕه جیهانییه‌كان له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی تۆیۆتادا، به پێشه‌نگی و پێشینه‌ی خۆی بۆ هه‌موو ركابه‌ره‌كانی له په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی هایبرید بۆ ئۆتۆمبێل، جێپه‌نجه‌یه‌كی له‌بیرنه‌كراوی له‌سه‌ر ژاپۆنییه‌كان به‌جێهێشت له‌بواری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل.