سەرۆکی کۆریای باکوور جێگری یەکەمی خۆی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پارتی کرێکارانی کۆریادا، پاک جۆنگ چۆن، جێگری سەرۆکی لێژنەی سەربازی حزبەکەی لەپۆستەکەی دوورخستەوە کە دوای کیم جۆنگ ئون، بە دووەمین بەهێزترین بەرپرسی سەربازی لە کۆریای باکوور دادەنرێت.

لێژنەی سەربازی پارتی کرێکارانی کۆریا ساڵانە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پۆستە سەربازییەکانی وڵاتەکەدا دەکات، بۆ ئەمساڵیش پاک جۆنگ چۆن، جێگری سەرۆکی لێژنەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ری یونگ جیل وەکو جێگرەوەی دیاریکرا.

سەرەڕای ئەوەی تائیستا هیچ هۆکارێک بۆ دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە سەربازیە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لە ڤیدیۆیی کۆبوونەوەی لێژنەی سەربازی پارتی کرێکاراندا سەرەتا پاک جۆنگ چۆن دەردەکەوێت و لە دیمەنەکانی دواتردا دیارنامێنێت، کورسییەکەشی بەبەتاڵی دەردەکەوێت.

پاک جۆنگ چۆن