سەرۆکی پەرلەمان لێدوان لەبارەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق رایگه‌یاند، پێیان راگه‌یه‌ندرا كه كارگێڕانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی قسه له‌گه‌ڵ پارتی دیوكراتی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له نێوان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو حیزب بكرێت و ئه‌گه‌ر ناكۆكییهک هه‌یه و وردهكاریهک هه‌یه سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بتوانێت كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێبكات.
د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، "بابه‌تی هه‌ڵبژاردن گرنگه و په‌یوه‌ندی به ماف و ئیستحقاقی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه، ده‌مه‌وێت سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ری و ئه‌و كرانهوهییه ده‌كه‌م كه له‌لایه‌ن سه‌رۆک و كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه ئاڕاسته‌مان كراوه و له‌گه‌ڵ باسكراوه، بۆیه بابه‌تی هه‌ڵبژاردن وه‌كو بابه‌تێكی گرنگی گشتی كه په‌یوه‌ندی به ئیستحقاقێكهوه هه‌یه كه ده‌بێت هه‌ر چوار ساڵێک ئه‌نجامبدرێت و ناكۆكی لایه‌نه‌كان به‌لاوه بنرێت و بابه‌تی هه‌ڵبژاردن بكرێته ئه‌وله‌ویه‌تی دانوستان".
حەوەشی خستەڕوو، "كات له بهرژەوهندی هه‌رێمی كوردستان و پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان نییه، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو رای گشتی كه هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن كورتكراوه‌ته‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتی، له‌كاتێكدا بابه‌تێكی گشتیه و په‌یوه‌ندی به هه‌موو حزبه‌كانه‌وه هه‌یه و ده‌بێت رێككه‌وتنی هه‌موو هێزه‌كانی له‌سه‌ر بكرێت".
وتیشی، "وه‌كو قۆناغی سه‌ره‌تا پێمان راگه‌یه‌ندرا كه كارگێڕانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی قسه له‌گه‌ڵ پارتی دیوكراتی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له نێوان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو حزب بكرێت و ئه‌گه‌ر ناكۆكییهک هه‌یه و ئه‌گه‌ر وردهكاریهک هه‌یه سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بتوانێت كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێبكات".