سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای سلێمانی.
کەمێک لەمەوبەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمەکانی نەورۆز بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا حەلبوسی سەردانی مەزاری مام جەلال بکات لە دەباشان.