سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامێک بۆ ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بڵاودەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامێک بۆ ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بڵاودەکەنەوە

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامێک بۆ ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بڵاودەکەنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامێک بۆ ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بڵاودەکەنەوە
0

لایک

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ـی نیسانی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق لە 48ـەمین ساڵیادی شەهیدانی زانكۆی سلێمانی و بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ پەیامێكی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بەڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی زانكۆی سلێمانی و هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەڵادزێ دەكەینەوە كە بەر لە 48 ساڵ وەک ئەمڕۆ، 1974/4/24 لە بۆمبارانێكی دڕندانەی فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی ئەوسای عێراقدا شەهید بوون. سڵاو و دروود لە گیانی پاكیان، یادیان هەمیشە بەخێر.

هاوکات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی بۆردومانکردنی قەلادزێ لەلایەن دەسەڵاتی ئەوسای عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و گوللـەبارانکردنی خۆپێشاندانێكی سڤیل لەلایەن رژێمی بەعسەوە.

لێره‌دا دووباره‌ داوا لە حكومەتی عێراق دەکەین زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبوو بكاته‌وه‌.