پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22-11-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، له به‌غداد له‌گه‌ڵ د. عه‌بدولـله‌تيف ره‌شيد سه‌رۆکكۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كاندا خرايه به‌ر باس و هاوڕا بوون كه ده‌بێ كارى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزرانيان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت به شێوه‌يه‌كى ئارام بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و زێدى خۆيان.
هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته ئه‌منى و سياسى و ئابوورييه‌كانى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پشتگيريى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى له چاككردنى بژێوى ژيان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتييان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ كرا كه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان لە هاريكارى و يه‌كخستنى تواناكان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه.
تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان و پێشمه‌رگه و سوپا كرده‌وه بۆ له‌نابردنى تيرۆرستان و پاراستنى سه‌ر و ماڵ و ژيانى هاووڵاتييان.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر(ئەربیل) ـ به‌غداد، هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بكرێت، هه‌روه‌ها له زووترين كاتدا ياسا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێن و به‌پێى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌رێک كه مافه‌كان و دادپه‌روه‌ريى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كسانى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات.