لەمیانی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا رایگەیاند، سوپاسی ئەڵمانیا دەکەن لە بەرامبەر درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازیی و مرۆیی ئەو وڵاتە لە عێراق و هەرێم.
ئەمڕۆ شەممە، 18-02-2023، لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى تۆماس ئيرندڵ، جێگرى سه‌رۆكى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه کە لە ژمارەیەک پەرلەمانتار پێكهاتبوون.
سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا “په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم، كێشه‌كانى هه‌ولێر(ئەربیل) ـ به‌غداد، شه‌ڕى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانى داروسێ و ناوچه‌كه” تاوتوێ کران.