سەرۆکی دەستەی ئەرکانی پێشمەرگە دەستبەکار دەبێت
ئه‌مڕۆ 13-06-2022، به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و د. نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ک و لیوا روكن مه‌ریوان محمد ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو، لیوا تاریق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم لیوا روكن حماده فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور له‌هه‌رێم و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایەتییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕەسمەکەدا، کە فەریق روکن عیسا عەزیز لە جێگای فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د دەست به‌كاربوو، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه وتەیەکی پێشكه‌ش كرد، تیایدا گۆڕانكاریەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی، وه‌ک بنەمایەکی گرنگی چاکسازی سه‌ربازی پێناسە کرد، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ری کرد، کە ماوەیەکە له پۆستەکانیاندا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، دڵسۆزانە و لەخۆ بوردووانە كاره‌كانیان رایی کردووە.
هەر لە وتەکەیدا، وه‌زیری پێشمەرگە بەخێرهاتنی فه‌ریق روكن عیسا عەزیزی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پشتگیری و پشتیوانی کردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێ، داوای له هه‌موو فه‌رمانده‌كانیش كرد، كه پشتگیری و هاوكاری ته‌واوی هه‌ردوو پۆستی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و ئه‌مینداریه‌تی گشتی بن.
دواتر، مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن لیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر ره‌شید، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره میره خوێندرایه‌وه.
پاشان، هه‌ر یه‌ک له فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریق عیسا عه‌زیز له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكیان پێشكه‌ش كرد، تیایدا ئاماژه‌یان به گرنگی گۆڕانكاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دا، گۆڕانکارییان، وەک نوێكردنه‌وه‌ی پۆسته سه‌ربازییه‌كان و پره‌نسیپی سه‌ربازی بۆ به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێناسە کرد.
له كۆتاییدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاری‌یان پێشكه‌شی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د كرد، وه‌ک هێمایه‌ک بۆ خزمه‌ت و ماندوبوونه‌كانی، كه له رابردوو پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردووه.