سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات
0

لایک

ئەمرۆ پێنجشەممە 22-09-2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە چۆ کیجۆنگ کۆنسوڵی گشتی نوێی کۆریا لە هەرێم کرد.


سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە چۆ کیجۆنگ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، پەیوەندیی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێم و کۆریا و خواستی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.


لە بەرامبەردا کۆنسوڵی گشتیی کۆریا وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێم سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی.