ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له كۆنسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوەیت له هه‌رێم كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز عومەر ئەلکەندەری، کۆنسولی گشتیی دەوڵەتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبووین”.
وتیێش، “وێڕای ئاماژەدانمان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت، سوپاسی هەوڵ و کۆششی کۆنسولی گشتی کوەیتمان کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا”.
لای خۆشییه‌وه ئەلکەندەری سوپاسی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان لەگەڵ کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی.