ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 05-10-2022، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێم پێشوازى له نيكۆلاس گرەینجەر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى باكووری رۆژهەڵاتی سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس، کۆنسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی سووريا و عێراق تاووتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و رێگەدان بە ئازادی کار و چاڵاکیی سیاسیی و رێکخراوەیی لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا کرا.