ئەمڕۆ سێشەممە 19-04-2022، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی لە بەریتانیایە و لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەدایە.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابووری نێوده‌وڵه‌تی و جیهان هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به دیداری بارزانی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێم داوە و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی شاره‌داری له‌نده‌ن بووه سه‌ردانی هه‌رێمی كردووه.
لە بەرامبەردا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به پێگه و رۆڵی به‌ریتانیا و دۆستایه‌تی ئه‌و وڵاته و بۆریس جۆنسن كرد و رایگه‌یاندووە، سه‌ردانه‌كه‌ی جۆنسن له كاتێكی هه‌ستیاردا بوو و په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌و كاته كه هه‌رێم له دژی داعش ده‌جه‌نگا.