مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، فرمانی لێخۆشبوونی بۆ کارمەندانی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە، دەردەکات.
پاڵپشت بە فرمانی ھەرێمی، لە رێکەوتی 27ـی تشرینی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، فرمانی لێخۆشبوون بۆ 1659 کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە، دەردەکات.
ئەم لێبووردنە تایبەتە و تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی دیکە ناگرێتەوە.