ئەمڕۆ هەینی 15-04-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە ئیستەنبوڵ لە کۆماری تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
نووسینگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.
دوایین سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە 28-11-2019 بوو. پاش کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی وتی، “به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاومان به‌دیهێنا له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه بازرگانییه‌كان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه”.