سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاو لە دهۆک دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاو لە دهۆک دەدات

سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاو لە دهۆک دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاو لە دهۆک دەدات
1

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 12-12-2022. سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار دا، بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دهۆک.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، “لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 624 ملیۆن دینار دا”.

ئەوەش هاتووە، کە بە مەبەستی دابینکردنی ماددە پاککەرەوەکان بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی پارێزگای دھۆک کە سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار – بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دھۆکن.