سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دەدات لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە 356 ملیار دینار بۆ ….
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دەدات لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە 356 ملیار دینار بۆ ….

سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دەدات لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە 356 ملیار دینار بۆ ….

سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دەدات لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە 356 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دەدات لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە 356 ملیار دینار بۆ ….
0

لایک

لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی بیرەکانی ئاوی خواردنەوە و کەمکردنەوەی سیستەمی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بە تانکەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی (356 ملیارو 674 ملیۆن و 144 هەزار دینار، بە شێوەی نەختینە و قۆناغ، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بۆ ساڵی 2022 ، کە پڕۆژەکانیش بریتیین لە:

یەکەم: چاکسازی لە ھێلەکانی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە (هەولێر(ئەربیل)، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە، سۆران، دەوروبەری سلێمانی، دەوروبەری گەرمیان، کۆیە، راپەرین، ئاوی دەوروبەری دھۆک، زاخۆ و ئاکرێ).

دووەم: چاکسازی لە عەمبارەکانی پڕۆژەکانی ئاو (ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی ھەڵەبجە، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی کۆیە، ئاوی راپەرین، ئاوی دھۆک، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی زاخۆ و ئاوی ئاکرێ).

سێیەم: دیزاین و دانانی سیستەمی پێشکەوتووی سکادا و دروستکردنی پڕۆژەی ستراتیجی وێستگەی پاڵاوتن بۆ (ئاوی ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری ھەولێر، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی کۆیە، ئاوی راپەرین، ئاوی دھۆک، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی کەلار و ئاوی زاخۆ).

چوارەم: دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ چاککردنەوەی پڕۆژەکان بۆ (ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئاوی دەوروبەری ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری سلێمانی ، ئاوی کۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی کەلار و ئاوی ئاکرێ).