سەرۆکی حکومەت: رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکی حکومەت: رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت

سەرۆکی حکومەت: رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت

واته‌ 500 لیتر بۆ هه‌ر به‌شدارێک له‌ رۆژێكدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرۆکی حکومەت: رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت
0

لایک

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌یان دابینكردنی ئاوی پاكه‌ بۆ هاووڵاتییان و بۆ ئه‌مه‌ش رۆژانه‌ 3 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بۆ شاره‌كان دابین ده‌كرێت.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، “ئه‌ركی له‌ پێشینه‌مان دابینكردنی ئاوی پاكه‌ بۆ هاووڵاتییانمان”.

ئەوەشی راگەیاندووە، “رۆژانه‌ زیاتر له‌ 3 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بۆ شاره‌كانی كوردستان دابین ده‌كرێت، واته‌ 500 لیتر بۆ هه‌ر به‌شدارێک له‌ رۆژێكدا”.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژەی بەوەشکرد، “كار ده‌كه‌ین بۆ رێگریكردن له‌ به‌هه‌ده‌ردانی ئاو و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌ نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا”.