سەرۆکی حکومەت بڕی زیاتر لە 7.5 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەت بڕی زیاتر لە 7.5 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکات

سەرۆکی حکومەت بڕی زیاتر لە 7.5 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی حکومەت بڕی زیاتر لە 7.5 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکات
0

لایک

پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) رایگەیاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی زیاتر له‌ حەفت ملیار و نیو دیناری ته‌رخان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌ پارێزگای هه‌ولێر.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکردووە، “لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (7,654,596,86) حەفت ملیار و شەش سەد و پەنجا و چوار ملیۆن و پێنج سەد و نۆهەت و شەش هەزار و هەشتا و شەش دینار، بە مەبەستی چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لە وەرزى هاوینى ئەمساڵدا.

ئەوەش هاتووە، ئەم گوژمەى کە دیاری کراوە وەک پلانى کورتخایەن بۆ هاوینى ئەمساڵ خەرج دەکرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ پلانى درێژخایەن و چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى ماڵان لە هەولێر و دەوروبەرى بۆ ماوەیەکى دوورمەودا لەلایەن پارێزگاى هەولێر دیراسەیەکى هەمەلایەنە دارێژراوە و لێژنەیەکى مەیدانیش لەئێستادا کارى لەسەر دەکات.