سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە رۆژانی-28 - 29 ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە ئیمارات
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە رۆژانی-28 – 29 ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناووبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت. ئەمساڵ لوتکەکە لە رۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.

هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.