سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە کۆنسولی گشتیی تورکیا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە کۆنسولی گشتیی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە کۆنسولی گشتیی تورکیا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە کۆنسولی گشتیی تورکیا دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە 23-08-2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازیکرد لە هاکان کاراچای کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کۆنسوڵی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێم کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

لە بەرامبەردا کۆنسولی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.