سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا “گفتۆگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سەر ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت”.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، چاکسازییەکانی وه‌زارەتی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو.