سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە عێراق و هەرێم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە 17-05-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە لوکاس گەسەر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و سویسرا کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێم، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.