ئەمڕۆ دووشەممە 16-05-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا کە رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر(ئەربیل) ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵێۆزی ئەمەریکای کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناوبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا لەماوەی کارکردنیدا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.