سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی كانوونی یه‌كه‌م/ 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی و هاوئاهەنگیی بەهێزی بەرپرسانی دەوڵەتی ئیمارات بۆ سەرخستنی پڕۆژەی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هەنار بۆ ئیمارات و لەوێوەشەوە بۆ وڵاتانی کەنداو.

هاوکات لە راگەیەندراوەکە هاتوە، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت بەهاوکاری ولاتانی ناوچەکە، ڕۆڵێکی گرنگ لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراکدا بگێڕێ، ئاماژەی بەوەشدا کە هەناردەکردی هەنار، دەستپێکی هەناردەکردنی چەندین بەروبوومی دیکەی هەرێمی کوردستانە، لەوانە ، سێو و ترێ و هەنگوین. هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا .