سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا،لەگەڵ پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا،لەگەڵ پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا لە بواری کۆچبەران و کۆچی نایاسایی. خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری ئەمنی و  کۆچی نایاسایی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و باندانەی بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و هەڕەشەکانی تیرۆر، یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچبەری.