سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی ئەم رووداوانە.
کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشهممه (17ی تشرینی دووهم 2022)، دوای تهقینهوهی سیستهمی غازی له ماڵێكی گهڕهكی كازیوهی سلێمانی، ژمارهی گیانلهدهستدان گهیشته 15 كهس و 12 كهسیش بههۆی ئهم رووداوه برینداربوونه، هەروەها شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.